نێیمار نیازى هەیە چى بکات

3/7/2019 4:01:00 PM 25937 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى ئیسپانى ئاشکرایکردوە کە داهاتووى نێیمار لە یانەکەى دیار نیە دواى ئەوەى یانەى پاریس سانجێرمان لەقۆناغى شانزەى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا کرانە دەرەوەى پاڵەوانێتییەکە لەسەر دەستى یانەى مانچستەریونایتد.

نێیمار داسیلڤاى بەرازیلى بەهۆى پێکانەوە نەیتوانى بەشدارى یارییەکانى ئەم قۆناغەى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بکات لەگەڵ یانەکەو شەوى رابردوش لە نێو هاندەرانەوە ئامادەى بینینى یاریی یانەکەى بوو، لەکاتى گرتنى لێدانى سزاکە بۆ یانەى مانچستەریونایتد توڕەیەکى زۆر بە روخسارى ئەو یاریزانەوە دیار بوو کە بوە هۆکارى سەرکەوتنى یانە ئینگلیزییەکە.

رۆژنامەى مۆندۆدیبۆرتیڤۆى کەتەلۆنیش دواى دەرکردنى یارنە پاریسییەکە نوسیویەتى.. ئێستا نێیمار چى دەکات؟ لەکاتێکدا ئەو یاریزانە دوو ورزە لەگەڵ یانەى پاریس سانجێرمان لەهەمان قۆناغى چامپیۆنس لیگ ماڵئاواى لە پاڵەوانێتیەکە دەکات.

هەمان سەرچاوە باس لەوەدەکات کە نێیمار لە بەرشەلۆنە رۆیشت لە پێناو دەرچونى لەژێر سێبەرى مێسی و سەلماندنى تواناکانى خۆى، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە رکابەرى بکات لەسەر نازناوێک کە بەرەو تۆپی زێڕین بیبات، چونکە بەدەستهێنانى نازناوە ناخۆییەکانى فەرەنسا نابێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ پێدانى تۆپی زێڕین.

رۆژنامەکە لە کۆتایدا باس لەوە دەکات کە نێیمار هەست بە ئاسودەى ناکات لەگەڵ یانەکەى و بێگومان هەوڵى جێهێشتنى یانەکەى دەدات، کە ئەمەش لەبەرژەوەندى یانەى یانەى ریاڵ مەدریدە، چونکە ئەو یانەیە هەوڵى گواستنەوەى ئەو ئەستێرەیە دەدات و نێیماریش دەیەوێت روو لە یانەیەک بکات کە تواناى بەدەستهێنانى نازناوى چامپیۆنس لیگى هەبێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP