سۆڵشایەر یاخود فێرگسۆن

3/7/2019 1:34:00 PM 7684 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەى مانچستەریونایتدى ئینگلیزی شەوى رابردوو ریمۆنتاداى بەسەر یانەى پاریس سانجێرمان ئەنجامداو بەسەرکەوتنێکى چاوەڕوان نەکراو خۆی گەیاندە قۆناغى هەشتى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.

لەگەڵ دەرکردنى مۆرینیۆ و دانانى سۆڵشایەر لە جێگەى ئەو راهێنەرە ئاستى یانەى مانچستەریونایتد بە جۆرێک گەشەى کردوە کە لە خولى پریمەرلیگى ئینگلتەرا خۆى گەیاندۆتە پلەى چوارەمى ئەو خولەو لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاش لەگەڵ ئەوەى یاریی یەکەمى دۆڕاند, بەڵام توانى لە نێو پاریس سەرکەوتنێکى گەورە بەسەر ئەو یانە فەرەنسییەدا تۆما بکات و خۆى بگەیەنێتە قۆناغى هەشتى چامپیۆنس لیگ.

ئەم سەرکەتن و ژمارانەى سۆڵشایەر بەجۆرێکە کە تەواوى چاودێرانى وەرزشى لە ئەوروپادا شۆک کردوە، چەنکى ئەو راهێنەرە نەرویژییە پێشتر ئەرکى گەورەى راهێنەرایەتى لە ئەستۆ نەگرتوەو لەگەڵ ئەوەش لەیەکەم ئەزمونى کارکردنى سەرکەوتنێکى گەورەى تۆمار کردوە.

بەڵام رۆژنامەکانى ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە سۆڵشایەر تەنها نواندن دەکات و ئەو سەرکەوتنانەى یانە ئینگلیزییەکە کەسێکى دیکەى لە پشتەوەیە کە ئەویش ئەلێکس فێرگسۆنى راهێنەرى پێشوترى یانەکەیە.

بەڵگەى رۆژنامەکانیش بۆ ئەوە بڵاوبونەوەى وێنەى فێرگسۆنە کە رۆژێک پێش ئەنجامدانى یارییەکە بەرەو فەرەنسا بەرێکەوتوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP