ئەرژەنتین سوكایەتی بە مەغریبیەكان دەكات

3/6/2019 7:41:00 PM 6315 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بۆ ئەو یارییە دۆستانەیەی كە بڕیارە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە نێو مەغریب بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەو ووڵاتە ئەنجامی بدات چەندین مەرجی بۆ ئەو ووڵاتە داناوە و هاندەران و یاریزانانی مەغریبیش ئەو مەرجانە بەسوكایەتی پێكردن بۆ هەڵبژاردەكەیان ئەژمار دەكەن.

پێش ئەنجامدانی یارییەكە یەكێتی تۆپی پێی ئەژەنتین مەرجەكانی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی مەغریب كردوە كە بریتین لەم مەرجانە.
- نابێت یاریزانانی مەغریب وێنەی سێڵڤی لەگەڵ مێسی بگرن.
- نابێت بە توندی دژی میسی یاریی بكەن.
- نابێت هاندەران یاریزانانی هەڵبژاردەكە لە هۆتێل و شوێنی راهێنان بێزار بكەن.
- دەبێت هەڵبژاردەكە لەژێر چاودێری هێزكی ئەمنی شارەزادا بن.
- نابێت یاریزانانی هەڵبژاردەی مەغریب داوای گۆرینەوەی درێس لە مێسی بكەن.
- نابێب بەهیچ شێوەیەك چاوپێكەتن لەگەڵ مێسی ئەنجام بدرێت.

بە جێبەجێكردنی ئەو مەرجانە یەكیتی تۆپی پێی ئەرژەنتین كەمتر لە (60) خولەك یاریی بە میسی ناكەن.
یاریەكەش رۆژی 26ی ئەم مانگە لە شاری تەنجەی مەغریب لە نێوان ئەرژەنتین و مەغریبدا بەرێوەدەچێت.


نیشانەکردن :

#مێسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP