پـاڵەوانی سـێ وەرزی ڕابـردو مـاڵئاوای لەچامپیۆنس لیگ کرد

3/6/2019 12:55:00 AM 7431 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت _ مەڕوان طالب

 

لـە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئـەوروپا لـە قـۆناغی 16 یانەی ڕیـاڵ مـەدرید لـە یاری گەڕانەوە پـێشوازی کـرد لـە یانەی ئـەیاکسی هـۆڵندی .

یـاری چـوون لـە هـۆڵەندا بـەدووگۆڵ بـەرامبەر گـۆڵێک بەسودی ڕیاڵ مەدرید کۆتای هـاتبوو، لـەگەڵ دەستپێکردنی یاریەکە یاریزانانی ئەیاکس بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یاریەکەیان کردبوو ڕیاڵ مەدریدیش لە ڕێگەی هێرشی هـەڵگەڕاوەوە وەڵامی هێرشەکانی ئەیاکس یان دەدایەوە .

هێرشەکانی یانە هـۆڵندیەکە بەرهەمی خـۆی هەبوو کاتێک لە خـولەکی 7 لـە ئەسێستێکی جوانی دوسان تادیج یاریزان ( حـەکیم زەیاش ) گۆڵی یەکەمی یانەکەی تـۆمار کرد .

دواتـر یاریزانانی ڕیـاڵ هـەوڵی یەکسان کـردنەوەی ئـەنجامەکەیان دەدا، بەڵام هـێرشە بەردەوامەکانی ئەیاکس و کۆنتڕۆڵ کردنی یاریگا سەرجەم هەوڵەکانی یانە ئێسپانیەکەی لەناوبرد خـولەکی 18 جـارێکی تر دوسـان تادیج وەڵامێکی تری هەبوو لە ئەسێستێکی دیكەی جوانتردا ئـەمجارە بۆ یاریزان ( داڤید نیریس ) ئەویش گۆڵی دووەمی بۆ یانە هـۆڵندیەکە زیاد کرد .

نـەهامەتیەکانی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامی هەبوو ئەمجارە پـێکان بەرۆکی یاریزانانی یانەکەی گرت کـاتێک لـه خـولەکی 29 لـوکاس ڤاسکێز تـوشی پـێکان بوو بەناچاری یاریگای جێهێشت گـاریس بەیڵ هاتە جێگەی .

پـێکانەکانی ڕیاڵ مەدرید هاوشێوەی دوو گۆڵەکەی ئەیاکس بوو  جارێکی تر لە خـولەکی 35 فـیسنۆس جـۆنیۆر تـوشی پێکان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و مارکۆ ئـەسینسیۆ هاتە جێگای .

سـەرەنجام دوو گـۆڵی ئـەیاکس و پێکانی دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید نـاونیشانی کۆتای نـیوەی یەکەم بوو .

نـیوەی دووەمـی یاریەکە سەرەتا ڕیاڵ مـەدرید بـاشتر دەرکەوت و هـەوڵی کەمکردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون ئەیاکس یش بە هێرشی هەڵگەڕاوە وەڵامی ڕیاڵی دەدایەوە .

دواتـر ئەیاکس وەک نیوەی یەکەم بـاشتر دەرکەوتەوە و لـە خـولەکی 62 ئـەستێرەی یـاریەکە ( دوسـان تـادێج ) گـۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد .

دواتـر یاریزانانی ڕیـاڵ مـەدرید بـاشتر دەرکـەوتن تـوانیان لـەخـولەکی 70 لـە ڕێگەی یاریزان ( مـارکو ئـەسینسۆ )ەوە جـیاوازیەکه کەمبکەنەوە و گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن .

خـۆشیەکانی ڕیـاڵ مـەدرید تـەنها دووخـولەکی خـایاند کـاتێک یاریزان ( لاس شۆنی ) بـەشێوازێکی جوان و بەلێدانی ڕاستەوخۆ لـەخولەکی 72 گـۆڵی چـوارەمی بـۆ ئـەیاکس زیاد کرد .

دواتر یاریزانانی ڕیال مـەدرید هـەوڵی گەڕانەویان دا بۆ کەشی یاریەکە بـەڵام بـەهێزی ئـەیاکس سەرجەم هەوڵەکانی لەناوبرد ،پـێش کـۆتای هاتنی یاریەکە نـاچۆ ڤێرناندێز لـە ڕیاڵ مـەدرید بەکارتی سوور کرایە دەرەوە .

لەکۆتایدا یاریەکە بـە چـوار گـۆڵ بەرامبەر گـۆڵێک و بە ئـەنجامی هەردوو یاریەکە یانەی ئـەیاکس 5 ـ 3 سـەرکەوت بـۆ قـۆناغی چـارەکی کـۆتای و دوای سـێ وەرز وەک پاڵەوان یانەی ڕیاڵ مەدرید مـاڵئاوای لـەخولەکە کرد .



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP