سوکایەتى بەنێیمار دەکرێت

3/5/2019 3:41:00 PM 4072 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستێرەیەکى پێشوى هەڵبژاردەى بەرازیل بە شێوەیەکى توند هێرش دەکاتە سەر ئەستێرەى هەلبژاردەى بەرازیل و یاریزانى یانەى پاریس سانێرمان نێیمار داسیلڤاو بەهۆکارى شکستى بەرازیلى دەزانێت لە مۆندیالی روسیادا.

فێرێرا نیتۆى تەمەن 52 ساڵ لەلێدوانێکیدا بۆ تەلەفیزۆنێکى بەرازیلى ووتى.. ئاست و لێهاتوى نێیمار زۆر دورە لە تواناکانى میسی و رۆناڵدۆ وەو هەرگیز ئەو یاریزانە بەو دوو ئەستێرەیەى تۆپی پێ بەراورد ناکرێن، چونکە هەمومان دەزانین کە مێسی لە ماوەى دوو کلاسیکۆدا بەرامبەر ریاڵ مەدرید چى کرد، هەروەها لرۆناڵدۆ تەمەنى 34 ساڵە کەچى توانیوێتى 19 گۆڵ لە خولێکى قورس و بەهێزى وە ئیتاڵیا تۆمار کردوە.

فێرێرا لەدرێژەى قسەکانیدا ووتى.. نێیمار یاریزانێکى بەتوانا و لێهاتو نیە، تەنها کوڕێکى بەنازەو ناوبانگێکى باشى پەیدا کردوە، ئەو تەنانەت نازانێت بە باشیش قسە بکات و باوکى لە جیاتى ئەو قسە دەکات، کاتێکیش قسەیەک بەرامبەرى دەکەیت باوکى توڕە دەبێت و وەڵام دەداتەوە.

نیتۆ کە لە نێوان ساڵانى 1988 تا 1993 یاری بۆ هەڵبژاردەى بەرازیل ئەنجامداوە ووتى.. نێیمار لە مۆندیالدا نەیتوانى بە ئاستێکى باش دەربکەوێت و هەر ئەویش هۆکارى دەرکدنى هەڵبژردەى بەرازیل لە پاڵەوانێتیەکە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP