مۆرینیۆ دەگەرێتەوە ریاڵ مەدرید

2/28/2019 4:49:00 PM 7063 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەگەڵ دۆڕاندنى یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆیدا جارێکە دیکە دەنگۆى گواستنەوەى راهێنەرى نوێ بۆ یانەکە سەریهەڵداوەو رامۆن کالدیرۆنى سەرۆکى پێشوى یانەى ریاڵ مەدرید ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى یانەکە لە هاوینى داهاتوودا جۆزێ مۆرینیۆى راهێنەرى پێشوترى یانەکە دەگەڕێننەوە مەدرید و دەیکەنە راهێنەرى یانەى شاهانە.

دواى شکستى یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریی کلاسیکۆدا رامۆن کالدیرۆن ووتى.. ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت گومانى تێدا نیە کە سۆلارى راهێنەرى ئێستاى یانەى ریاڵ مەدرید لە پۆستەکەى دور دەخرێتەوە، هەرچەندە بیرى لێدەکەمەوە مۆرینیۆ دەبینم کە نزیکترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنى ئەو ئەرکەو هەست ئەکەم ئەو راهێنەرە پورتوگالیە هاینى داهاتو رو لە مەدرید دەکات و جارێکى دیکە ئەرکى مەشق و راهێنانى یانەکە وەردەگرێتەوە.

لەچەند رۆژى رابردوو مۆرینیۆى پورتوگالى ئاشکرایکردوە کە بەم نزیکانە دەگەرێتەوە یاریگان و لە پێشتر زیاتر ئارەزوى گەرانەوە دەکات بۆ ئەوەى جارێکى دیکە ئەرکى راهێنەرایەتى کردنى یانەیەک وەربگرێت، بەڵام مەرجى هەیە رو لە یانەیەک دەکات کە ئیدارەى ئەو یانەیە ئارەزوى کارکردنیان هەبێت لەگەڵیدا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP