مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە یاریگاکان

2/26/2019 6:18:00 PM 4614 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاهێنەرى دوورخراوەى یانەى مانچستەریوناتیدى ئینگلیزى جۆزێ مۆرینیۆى پورتوگالى ئاشکرایکردوە کە بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە یاریکاگان و دەست بەکارى نوێ دەکاتەوە بەڵام ببێتە راهێنەرى هەر یانەیەک دەبێت مەرجەکانى بۆ جێبەجێ بکەن.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى تێلیگرافى بەریتانى مۆرینیۆ ووتى.. من نامەوێت لەگەڵ یانەیەکدا کار بکەم کە ژوڕى خۆگۆڕینى یاریزانان پڕ بێت لە کێشەو بەردەوام ململانێى ناوخۆى هەبێت لە ناو ئەو یانەیەدا، وە نامەوێت ڕاهێنەرایەتى یانەیەک بکەم کە پەلەى بێت لە بەدەستهێنانى نازناو، بەڵکو یانەیەکم دەوێت کە پێکەوە کار بکەین و چاومان لە نازناوەکان بێت.

ئەو راهینەرە پورتوگالییە باس لەوەش دەکات کە ئەو نایەوێت لە یانەیەک کار بکات ڕێزى نەگرن و پشتیوانى نەکەن، وە یانەى ئینتەرمیلان بە باشترین یانە دەست نیشان دەکات کە باردۆخى نێو تیمەکە گونجاو بوە بۆ کارکردن.

لەکۆتاییدا ئەو راهێنەرە باس لەوەدەکات کە بەم نزیکانە بۆندیان پێشکەش کردوە بۆ کارکردن، بەڵام بەهۆى نەبونى ئەو مەرجانەوە ئامادەیم تیا نەبوە ئەرکى راهێنەرایەتى کردنى ئەو یانەیە وەربگرم.


نیشانەکردن :

#مۆرینیۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP