دەربەندیخان لەسەركەوتنەكانی بەردەوامە

2/22/2019 11:04:00 PM 5062 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - بەكر سدیق

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی ئەم هەفتەی خولی نایابی كوردستان لەسەر یاریگای محمودی مامە عەزە و لـەبەردەم هاندەرە زۆرەکانی دەربەندیخان پـێشوازی لە یانەی هەولێر کرد.


دەربەند ئەم وەرزە هیچ یاریەکی لەیاریگای خۆی نەدۆڕاندووە و هەولێرش بۆ قەربووکردنەوەی شکستی هەفتەی ڕابردوو بۆیە هەردوو یانە بەبەهێزیەوە هاتنە یاریگاوە دوای تێپەڕبوونی 31 خولەک یاریزانی پیشەگەر بنجامین گۆڵی یەکەمی دەربەندی تۆمار کرد دواتر یاریزانانی هەولێر هەوڵی تۆمارکردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی دەربەندیخان کۆتای هات .


لـەگەڵ دەستپێکردنەوەی نیوەی دووەم هەولێر بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە دەربەندیخان یش بۆ پارێزگاری لەو گۆڵە هاتنەوە یاریگاوە محمود شاکر بەتۆمارکردنی گۆڵی دووەم زیاتر یانەکەی لەبردنەوە دڵنیاکردەوە سەرنجام یاریەکە بە دووگۆڵی بێبەرامبەر بەسودی دەربەندیخان کۆتای هات .


بـەم ئەنجامە دەربەند خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 25 خاڵ هاتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی هەولێر یش بە 20 خاڵ دابەزییە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی .


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP