جیۆکۆڤیچ خەڵاتى باشترین وەرزشەوانى پێدرا

2/21/2019 4:06:00 PM 1166 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانى تینسی سەر زەوى نۆڤاک جیۆکۆڤیچى سڕبی و ڕیزبەندى یەکەمى یاریزانانى تێنسی سەر زەوى خەڵاتى لۆریۆسى بۆ باشترین وەرزشەوانى ساڵى 2018 پێدراو، خەڵاتی باشترین وەرزیش بۆ جومباز بو کە درایە سیمۆن بایلز.

بەدەستهێنانى ئەم خەڵاتە لە لایەن نۆڤاکەوە بۆ جارى چوارەمى لە ژیانى وەرزشیداو زۆینەى خەڵاتەکانیش لەلایەن یاریزانانى تێنسی سەر زەوییە دەبێرێت.

لەسەرەتاى دابەش کردنى ئەم خەڵاتەوە تا ئێستا یاریزانانى تێنسی سەر زەوى 10 جار ئەو نازناوەیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردوەو چوار جاریش خەڵاتەکە بۆ یاریزانانى گۆڕەپان و مەیدان بوەو شۆفێرانى فۆرمیلاوەنیش سێ جار خەڵاتەکەیان پێدراوەو دوو جاریش ئەو نازناوە بۆ یاریزانانى گۆڵف بووە.
 
ژمارەى پێوانەى ئەم خەڵاتە بە ناوى یاریزانى تێنسی سەر زەوى ڕۆجێر فێدرێرى سویسرییە کە لە ژیانى وەرزشیدا پێنج جار ئەو خەڵاتەى پێدراوە.


 


نیشانەکردن :

#تێنسی سەرزەوی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP