دیبالا لێدوانێکى جیاواز دەدات

2/19/2019 5:57:00 PM 29484 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هێرشبەرى ئەرژەنتینى و یاریزانى یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵى لە بارەى یاریی داهاتووى یانەکەى بەرامبەر یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید دواو هەروەها دەربارەى ڕۆناڵدۆ و میسی لێدوانێکى جیاواز دەدات.

لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەى فەرمى یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپا دیبالا وتى.. من یەکێکم لەو یاریزانە بە بەختەکانى تۆپی پێ و زۆر دڵخۆشم بەوەى لە یانەکەم هاوشانى ڕۆناڵدۆ و لە هەلبژاردەکەشم هاوشانى میسی یاریی ئەنجام دەدەم کە باشترین یاریزانى تۆپی پێن لە جیهاندا.

دیبالا ووتیشى.. رۆناڵدۆ یاریزانێکى ئاسیا نیە هاوشێوەى مێسیە، ئەوان باشترینن لە یاریگاداو بە یاریکردن لەگەڵیاندا هەست بە ئاسودەى دەکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆى ئەو ئەستێرانەوە بەردەوام دەتوانیت برەو بە تواناکانى خۆت بدەیت و سودیان لێ وەربگریت.

سەبارەت بە یاریی یانەکەشان بەرامبەر یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەو هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵە ووتى.. یانەکەى سیمیۆنى بەهێزەو من بە باشى دەیانناسم، وە باش دەزانم ئەو راهێنەرە بە شێوەیەک یاریی دەکات کە بە تەواوى ڕوبەرى یاریگاکەمان بە ڕودا دا دەخات و گۆڵ کردن لەو یانەیە کارێکى ئاسان نابێت، بەڵام ئێمە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى نازناوەکە دەدەین و پێویستە سەرجەم بەربەستەکان تێپەڕێنین.

دیبالا لە بارەى ئالێگرى ڕاهێنەرى یانەکەشیەوە وتى.. ئەو راهێنەرێکى بەتوانایەو زۆر وانەى لێوە فێربووم، ئەو سەربەستى تەواوى پێدوام لە یاریگادا و لە ئێستادا هەست بە ئاسودەى دەکەم و بە شێوەیەکى زۆرباش ڕاهێنانەکانم ئەنجام دەدەم و خۆم بۆ یارییەکان ئامادە دەکەم.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP