ریاڵ مەدرید دوچارى شکستێکى چاوەڕوان نەکراوبۆوە

2/17/2019 4:17:00 PM 5885 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

لە یارییەکانى هەفتەى 24ى خولى یانەکانى ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى جیرۆناى کرد.

 

لەخولەکى 25ى یارییەکەدا کاسمێرۆ گۆڵى پێشکەوتنى بۆ یانەى ریاڵ مەدرید تۆمارکردو نیوەى یەکەمى یارییەکە بەو ئەنجامەو لە بەرژەوەندى یانەى شاهانە کۆتاییهات.

 

لە نیوەى دووەمى یارییەکەدا جیرۆنا ئاستێکى جیاوازى پێشکەش کردو لە خولەکى 65ى یارییەکەدا کریستیان ستوانى گۆڵى بەرامبەرى بۆ یانەى جیرۆنا تۆمار کردەوەو لە خولەکى 75 بۆرتۆگیسگۆڵى دووەمى بۆ جیرۆنا تۆمارکرد، دواى ئەم گۆڵە یاریزانانى یانەى شاهانە کەوتنە خۆیان لە پێناو یەکسان کردنەوەى ئەنجامەکە بەڵام لە خولەکى 90ى یارییەکەدا سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنى یانەى ریاڵ مەدرید بە کارتى سور کرایە دەرەوەى یاریگا.

 

سەرئەنجام یانەى جیرۆنا لە نێو یاریگاى سانیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامى (2-1) گۆڵ سەرکەوتنى بەدەستهێنا، دواى ئەم شکستە یانەى ڕیاڵ مەدرید گڕایەوە ڕیزبەندى سێیەمى لالیگا بە کۆکردنەوەى 45 خاڵ.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP