رۆنى دەیەوێت لە کۆلین جیابێتەوە

2/16/2019 5:17:00 PM 9248 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەى زە سەنى بەریتانى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە واین رۆنى یاریزانى یانەى دی سی یونایتدى ئەمریکى ئارەزووى ئەوە دەکات لە کۆلینى هاوسەرى جیابێتەوە.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات کە ڕۆنى دەیەوێت ژیانێکى نوێ دەست پێبکات و لە هاوسەرەکەى جیابێتەوە، بەڵام کۆلین هاوسەرى ئامادە نیە لەو ئەستێرەیە جیابێتەوە.

زەسەن باس لەوەش دەکات کە هۆکارى سەرەکى جیانەونەوەى ڕۆنى کۆلین بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە چوار منداڵیان هەیەو بونى ئەو منداڵانە ڕێگرن لە جیابونەوەى ئەو یاریزانە لە هاوسەرەکەى.

ئەم ناکۆکیانەى نیوان ڕۆنى و کۆلین بە ئاشکرا لە رۆژى ڤالانتایندا دەرکەوت بەوەى کە کۆلین لەگەل منداڵەکانى گەڕایەوە ئینگلتەرا  و رۆنیش لە ئەمریکا ماوەتەوە بە تەنها.

لە کۆتاییدا زە سەن ئاشکرایکردوە کە ئەو ئەستێرەیەى پێشوى یانەى مانچستەر یونایتد بەم دواییانە زۆرینەى کاتەکانى لەگەڵ هاوڕێکانى بەسەر دەبات و سەرقاڵى یارییە ئەلکترۆنیەکان و خواردنەوە کحولیەکانەو ئەم ڕەفتارانەشى تەواو هاوسەرەکەى ئەو یاریزانەى توڕە کردوە.


 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP