مۆرینیۆ باشترینی بەرازیل دیاری دەكات

2/15/2019 9:26:00 PM 10005 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهینەری پورتوگالی لەبارەی باشترین یاریزانی بەرازیل دوای پێلێ قسەی خۆی كرد و پێی وایە نێیمار نەیتوانیوە ببێتە باشترین یاریزان دوای سەردەمی ئەو ئەستێرەیە وەك ئەوەی لە ئێستادا لە ڕاگەیاندنە بەرازیلییەكانەوە باسی لێوە دەكرێت.

 

مۆرینیۆ لە لێدوانێكیدا لە كاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تایبەت بە یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا سود ئەمریكانا وتی.. نێیمار باشترین یاریزانی بەرازیل نیە دوای پێلێ، چونكە پێش نێیمار، ڕۆناڵدۆ و ڕیڤاڵدۆ زۆرینەی نازناوەكانیان لەگەڵ یانەكانیان و هەڵبژاردەكەیان بەدەستهێناوە كە تا ئێستا ئەمەمان لە نێیمار نەبینیوە.

ئەو ڕاهێنەرە ووتیشی.. نێیمار یاریزانێكی بەتوانایەو كەس نكوڵی لە ئاستی بەرزی ئەو یاریزانە ناكات، چونكە لە ئەوروپا لەگەڵ ئەو یانانەی یاریی بۆ كردون چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، بەڵام نابێ ئەوەمان لە یاد بچێت كە رۆناڵدۆ و ڕیڤاڵدۆ باشترین یاریزانی سەردەمی خۆیان بون و بەڕای من تەنها ئەو ئەستێرانە باشترینی بەرازیل بوون دوای پێلێ.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP