ئارسناڵ دوچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بۆوە

2/14/2019 10:55:00 PM 1980 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

لە یارییەكانی قۆناغی 32ی خولی یۆرۆپا لیگی و لە قۆناغی 32ی ئەو پاڵەوانێتییەدا یانەی باتی بۆریسۆفی ڕوسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵی ئینگلیزی كرد.

لەخولەكی 45ی یارییەكەدا دراگۆن بە لێدانی سەر گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانە روسییەكە تۆمار كرد، لە خولەكی 85ی یارییەكەدا لاكازایتی هێرشبەری یانەی ئارسناڵ بە كارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا و ئەو یاریزانە ناتوانێت لە یاری داهاتووی یانەكەی و لە یاریی گەرانەوەدا بەشداری بكات.

سەر ئەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی یانە روسییەكە كۆتاییهات.


نیشانەکردن :

#یۆرۆپا لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP