وێنە..دەربەندیخان سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

2/14/2019 9:42:00 PM 5320 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - به‌کر سد یق

 

له‌یاریه‌کانی خولی یانه‌ نایه‌به‌کانی کوردستان له‌گه‌ڕی شازده‌یه‌م یانه‌ی شێروانە له‌ناو یاریگای و هانده‌رانی خۆیدا میوانداری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی کرد.

ئه‌م یاریه‌ گرنگی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بو  بۆهه‌ردویانه‌، یانه‌ی شێروانە هەوڵی دەدا قه‌ره‌بوی شکسته‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی بکاته‌وه‌و یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانش به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری به‌ توانا ( هۆگر عزیز) هەوڵی دەدا درێژه‌ی به‌ئه‌نجامه‌ باشه‌کانی یانەكەی  بدات و خاڵی زیاتر كۆبكەنەوە.

یارکه‌ش به‌ فیكه‌ی ناوبژیوان (توانا عوسمان)  ده‌ستی پێ کرد، له‌ نیوەی یه‌که‌مدا هیچ کام له‌یانه‌کانی  شێروانه‌و ده‌ریه‌ندیخان  نه‌یانتوانی سەركەوتوو بون لە تۆماركردنی گۆڵ.

له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی نیوەی دوه‌می یارییەكەدا كوڕانی دەربەندیخان باشتر بینران و هێره‌شه‌کانیان بۆسه‌ر یانه‌ی شیروانه‌ چڕکرده‌وه‌و توانیان له‌ خوله‌کی 80ی یارییەكەدا له‌ڕێگه‌ی (شوان کمال ) گۆلی یه‌که‌م تۆمار بکه‌ن و یارکه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ کۆتای هات و یانەی دەربەندیخان سێ خاڵی زێڕینی بەدەستهێنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی.

 


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP