دەرکردنى مۆرینیۆ 20 میلیۆن لەسەر مانچستەریونایتد کەوت

2/14/2019 5:50:00 PM 2131 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

یانەى مانچستەریونایتدى ئینگلیزى بڕى هەڵوەشاندنەوەى بۆندى خۆزێ مۆرینیۆى راهێنەرى پێشوترى یانەکەیدا کە لە مانگى دیسمبەرى ڕابردوودا لە ئەرکى راهێنەرایتى کردنى یانەکیان دوریان خستەوە.

لەمبارەیەوە بی بی سی لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى مانچستەر یونایتد بڕی 16.9 میلیۆن جونەى ئەسترلینى بەخشیە جۆزێ مۆرینیۆى ڕاهێنەرى دوورخراوەی یانەکەیان و لەگەڵ ئەو ستافەى یاریدەدرى بوون، کە بە کۆى گشتى بڕی 20 میلیۆن جونەى ئەسترلینى لەسەر ئیدارەى یانەى مانچستەریونایتد کەوت، وەک قەرەبوکردنەوەى دوورخستنەوەى ئەو ستافە لە کارى راهێنەرایەتى کردنى مانچستەریونایتد پێیاندرا.

بەهۆى خراپى ئەنجامەکانیەوە ئیدارەى یانەى مانچستەریونایتد لە مانگى دوانزەى ساڵى 2018 مۆرینیۆى پورتوگالى لە یانەکەى دوورخستەوەو لە کاتى ڕۆیشتى ئەو راهێنەرەوە یانەى مانچستەریونایتد بە ئاستێکى باش دەردەکەوێت و جگە لە یەک یاری لە خولى یانە پاڵەوانەکان تا ئێستا هیچ یارییەک دووچارى شکست نەبوە لە ژێر سەرپەرشتى سۆڵشایەر کە جێگەى مۆرینیۆى گرتبۆوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP