پێکهاتەى ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى ئەمشەو

2/13/2019 11:55:00 AM 9934 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

بڕیارە ئەمشەو لە قۆناغى دووەمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا یانەى ریاڵ مەدریدى پاڵەوانى سێ وەرزى ڕابردووى چامپیۆنس لیگ بەرامبەر یانەى ئەیاکس ئەمستردامى هۆڵەندى یاریی بکات لە نێو یاریگاى یۆهان کرۆیف ئەرێنا.

 

رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى ئاشکرایکردوە کە سۆلارى ڕاهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید لە هەوڵى ئەوەدایە لە یارییەکەى ئەمشەودا بە ئەنجامێکى باش بێت دەرەوە، بۆ ئەوەى لە یاریی گەڕانەوەدا یاریزانانى یانەکەى نەکەونە دۆخێکى خراپی دەرونییەوە.

 

رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە سۆلارى ئەرژەنتینى بە پێکهاتەى سەرەکییەوە بەشدارى ئەم یارییە دەکات و نایەوێت بچوکترین هەل لەدەست بدات لە پێناو گەیشتنى بە قۆناغى داهاتووى پاڵەوانێتیەکە.

 

پێکهاتەى چاوەڕوان کراوى یانەى ریاڵ مەدرید بۆ ڕوبەڕوبونەوەى یانەى ئەیاکس ئەمستردام

گۆڵپارێز.. کۆرتوا 

بەرگری.. مارسێلۆ، ڤاران، ڕامۆس، کارڤاخال.

هێڵی ناوەند.. کاسمێرۆ، مۆدریچ، کرۆس.

هێرشبەر.. کەریم ، گاریس بەیل،(جۆنیۆر یاخود ڤاسکوێز).

ڤینگەر بۆ سۆڵشایەر مانگى هەنگوینیت کۆتایهات
ڤینگەر بۆ سۆڵشایەر مانگى هەنگوینیت کۆتایهات



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP