ڤینگەر هۆشیارى دەداتە سۆڵشایەر

2/13/2019 11:24:00 AM 4317 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

 

دواى دۆڕاندنى یانەکەى بە یانەى پاریس سان جێرمانى فەرەنسى، ئارسن ڤینگەرى راهێنەرى پێشووى ئارسناڵ هۆشیاریی دەداتە ئەو ڕاهێنەرە نەرویژە کە ئەمە یەکەمین شکستى سۆڵشایەر بوو لەو کاتەوەى بۆتە ڕاهێنەرى مانچستەر یونایتد.

ئارسن ڤینگەر کە وەک شیکەرە لە کاناڵى بین سپۆرت ئامادە بوو لە بارەى یاریی لوتکەى شەوى ڕابردوو وتى.. پاریس بە شێوەیەکى زۆر باش هێڵى ناوەندى یاریگایان لە بەرژەوەندى خۆیان کۆنتڕۆڵ کردبوو، بەڵام مانچستەر یونایتدمان بە پێچەوانەوە بینى.

ڤینگەر ووتیشى.. یاریزانانى مانچستەر لە یارییەکەدا نەیانتوانى کۆنتڕۆڵى یاریگا بکەن و بەردەوام شڵەژاویەک بە یاریزانەکانیەوە دەبینرا، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا نابێت ئاستى نمونەى پاریس لە یاد بکەین.

ئەو ڕاهێنەرى پێشووى ئارسناڵ ووتیشى.. ئامارەکانى سەرەتاى دەست پێکردنى کارى راهێنەرایەتى سۆڵشایەر کە بە 10 بردنەوە دەستى پێکرد کۆتایی هات، ئەوە تەنها مانگى هەنگوینى بوو، ئێستا مانگى هەنگوینى کۆتایی هاتوەو ژیانى ڕاستەقینە دەستى پێکردوە و پێویستە سۆڵشایەر خۆى بگونجێنێت لەگەڵ دۆخەکە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP