نهێنیەکى گواستنەوەى ڕۆنالدۆ ئاشکرا دەبێت

2/12/2019 4:53:00 PM 12742 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

بەڕێوبەرى وەرزشى یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵى فابیۆ باراتچی لەبارەى گواستنەوەى ڕۆناڵدۆ بۆ یانەکەیان، نهێنیەک ئاشکرا دەکات و لەوبارەیەوە دەڵێت ئیدارەى یانەکەمان ئامانجى سەرەکى گواستنەوەى هێرشبەرێکى دیکە بووەو ڕۆناڵدۆ بژاردەى دووەمى یانەکە بووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى لاگازیتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى باراتچى ووتى.. ئیدارەى یانەکەمان ئامانجى یەکەمى لە هاوینى ڕابردوودا گواستنەوەى ئیکاردى ئەرژەنتینى و هێرشبەرى یانەى ئینتەر میلان بوو، پاشان یانەکە ڕۆناڵدۆى وەک بژاردەى دووەم دەست نیشان کردبوو.

باراتچى باس لەوەش دەکات کە لە مێژە یانەکەى گرنگى بە ڕۆناڵدۆ داوەو پەیوەندیمان لەگەڵ خۆرخێ مێندزى بەڕێوبەرى ئەو یاریزانە دروست کردو لەهەر قۆناغێکى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەروپا بەردەوام پەیوەندیمان هەبوو وە لە بارەى گواستنەوەى ئەو یاریزانە گفتو گۆى جیدیمان هەبوو، بەڵام وەڵامێکمان ل مێندزەوە پێنەگەیشت، تا ئەو کاتەى ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنى بەسەرماندا تۆمار کردوو ڕۆناڵدۆش بە شێوازێکى جوان گۆڵێکى لێ تۆمار کردین، دواى یارییەکە مێندێز پێى ڕاگەیاندین کە ئەو ئەستێرە پورتوگالییە جگە لە یانەى یۆڤانتۆس نایەوێت ڕوو لە هیچ یانەیەکى دیکەى ئەوروپا بکات.

ئەو بەڕێوبەرەى یۆڤانتۆس لە درێژەى لێدوانەکەیدا ووتیشى.. کاتێک بە ئانێلى سەرۆکى یانەو پاڤێڵ نێدڤیدی جێگرى سەرۆکم راگەیاند کە رۆناڵدۆ دەیەوێت یاریی بۆ یانەکەمان بکات، وەڵامێکى سەرسوڕهێنەرم گوێ لێ بوو، پێیان ڕاگەیاندم کە ئامانجى سەرەکى یانەکە گواستنەوەى ماورۆ ئیکاردیە بۆ یانەکە، پاشان هەوڵ بۆ گواستنەوەى ئەو یاریزانە دەدەین، بەڵام بەهۆى دەست بەردار نەبونى ئینتەرمیلان لە ئیکاردى، ئیدارەى یۆڤى دەستى بە جموجوڵ کرد بۆ گواستنەوەى رۆناڵدۆ.

رۆناڵدۆى پورتوگالى لە هاوینى ڕابردوو لە یانەى ریاڵ مەدریدوە پەیوەندى بە یانەى یۆڤانتۆسەوە کردو ئەم ڕوداوەش کاریگەرى گەورەى دروست کرد لە ئەوروپادا و دەنگۆیەکى گەورەى بە دواى خۆیدا هێناو تا ئێستاش لە بارەى گواستنەوەى ئەو یاریزانە نهێنى نوێ بڵاودەکرێتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP