پێرێز ئەستێرەیەکى گەورە دەگوازێتەوە

2/12/2019 3:55:00 PM 17076 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

سەرۆکى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى دەیەوێت بە گواستنەوەى هێرشبەرێکى بە توانا لە ئیتاڵیاوە دڵى هاندەرانى یانەکەى خۆش بکات و بیکاتە دیارییەک بۆ وەزى داهاتووى پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان.

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى ئاشکرایکردووە کە لە ئێستادا پاولۆ دیبالا کێشەى لەگەڵ راهێنەرى یانەکەیدا هەیەو لە هەواڵى ئەوەدایە هاوینى داهاتوو ڕیزەکانى یانەى بیانکۆنێرى بەجێبهڵێت، بەڵام ئیدارەى یانەکەى نایانەوێت بە کەمتر لە 120 ملیۆن یۆرۆ دەست بەردارى ئەو هێرشبەرە ئەرژەنتینیە ببن.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات کە فلۆرەنتینۆ پێرێز زۆر سەرسامە بە ئاستى ئەو یاریزانە ئەرژەنتینیەو بە هاوکارانى یانەکەى ڕاگەیاندوە کە ئامادەى تێدایە بڕی هەڵوەشانەوەى بۆندەکەى دیبالا بدات کە 120 ملیۆن یۆرۆیە لە پێناو گواستنەوەى ئەو یاریزانە بۆ قەڵاى بێرنابیۆ.

لە یارییەکانى ئەم وەرزەى خولى یانەکانى ئیتاڵیا و خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ماسیمیلیانۆ ئالێگرى ڕاهێنەرى یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵى بە شێوەیەکى سەرەکى پشت بە تواناکانى پاولۆ دیبالا نابەستێت و ئەمەش تەواو ئەو هێرشبەرە ئەرژەنتینیەى نیگەران کردوە.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP