ڤاڵڤێردی پلانێکى ڕیاڵ مەدرید تێکدەدات

2/12/2019 3:34:00 PM 12028 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لەسەر داواى ئەرنستۆ ڤاڵڤێردى راهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەى گواستنەوەى هازاردى بەلژیکى بەرەو یانەى ریاڵ مەدرید هەڵبوەشێنەوەو بەرەو کامپ نۆ بیگوازنەوە.

ماڵپەرى (لی تێن)ى فەرەنسى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى یانەى بلوگرانا لەسەر داواى ڕاهێنەرى یانەکەیان لەهەوڵى ئەوەدان دەست بەردارى یاریزانى بەرازیلى یانەکەیان ڤیلیب کۆتینهۆ بن، بەڵام ئیدارەى یانەکەى نایانەوێت بە ئاسانى دەست بەردارى ئەو یاریزانە بەرازیلە ببن و دەیانەوێت لە ڕێگەى ئەو یاریزانەوە ئامانجێکى گەورەى یانەى ریاڵ مەدرید بۆ یانەکەیان بگوازنەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەى بەوە داوە کە یانەى بەرشەلۆنە دەیەوێت کۆتینهۆ بداتە یانەى چێڵسی و لە بەرامبەردا هازارد بەرەو یانەکەى بگوازێتەوە، بەڵام چێڵسی نایەوێت بە ئاسانى دەست بەردارى ئەو یاریزانە ببن و دەیانەوێت لە ڕێگەى هازاردەوە یاریزانێکى گەورەو بەهێز بۆ یانەکەیان بگوازنەوە، کە پێدەچێت بە بۆندەکەى یانەى بەرشەلۆنە ڕازى بن.

سەرچاوەکانى هەواڵ بە ئاشکرا گرنگى پێدانى ڕیاڵ مەدرید بۆ هازارد باس دەکەن و ئاشکرایان کردوە کە ئەو یانەیە زۆر نزیکە لە گواستنەوەى ئەو یاریزانە بەلژیکیە، بەڵام پێدەچێت بەرشەلۆنە نەهێڵێت بە ئاسانى ئەو گواستنەوەیە ڕووبدات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP