ریاڵ مەدرید جەنگ لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرپا دەکات

2/12/2019 2:48:00 PM 3300 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

بەهۆى کێبرکێ کردن لەسەر گواستنەوەى هێرشبەرێک جەنگ لە نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدریدا هەڵدەگیرسێت.

ڕۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى لە هەوالێکیدا ئاشکرایکردوە.. یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى بۆندیکى بە بڕى 45 ملیۆن یۆرۆ ئامادە کردوە لە پێناو گواستنەوەى یاریزانى یانەى ئینتراخت فراکفۆرت لۆکا یۆڤیتیچى سڕبی لە هاوینى داهاتوودا.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئیسپانیاوە ئاشکرایان کردوە کە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بە شێوەیەکى سەرەتایی لەگەل ئەو یاریزانە ڕێکەوتوە بۆ ئەوەى لە هاوینى داهاتوو بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندى بەو یانە ئیسپانیە بکات لە جێگەى هێرشبەرى ئۆرۆگواى لویس سوارێز.

ریاڵ مەدرید بە چونە نێو بۆندى ئەم یاریزانە و هەروەها پێدانى پێنج ملیۆن یۆرۆى زیاتر لە بڕى بۆندەکەى بەرشەلۆنە جەنگى لەگەڵ ئەو یانەیە بەرپا کردوە کە بەردەوام بە دوو ڕکابەرى سەرسەختى مێژووى تۆپی پێ دادەنرێن.

یۆڤیچ بە خواستن و لە یانەى بەنفیکاى پورتوگالیەوە پەیوەندى بە فرانکفرتى ئەڵمانیەوە کردوەو پێدەچێت لە کۆتاى وەرزدا گرێبەستەکەى لە خواستنەوە بکەنە هەمیشەى، دواى تێپەڕبەنى 21 گەڕى خولى بۆندس لیگاى ئەڵمانى ئەو هێرشبەرە سڕبیە بە تۆمار کردنى 14 گۆڵ پێشەنگى گۆڵکارانى خولى ئەڵمانى گرتوە. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP