چێڵسی هێرشبەرێکى ڕیاڵ مەدریدى دەوێت

2/12/2019 2:18:00 PM 2534 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

یانەى چێڵسی ئینگلیزى لە هەوڵى ئەوەدایە بەهۆى دەست بەرداربونى لە ئەیدین هازاردەوە ئەستێرەیەکى یانەى ریاڵ مەدرید بەرەو ریزەکانى یانەکەى بگوازێتەوە.

پێگەى یۆرۆ سپۆرت ئاشکرایکردوە کە یانەى چێڵسی لەندەى نایەوێت بە ئاسانى دەست بەردارى هازرادى بەلژیکى بێت بۆ یانەى ریاڵ مەدریدو لە هەوڵى ئەوەدایە گواستنەوەى ئەو یاریزانە بۆ یانەى شاهانە بکاتە مەرج لە پێناو بەدەستهێنانى هێرشبەرێکى ئەو یانەیە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەى بەوە داوە کە ئیدارەى بلوز لەسەر داواى سارى ڕاهێنەرى یانەکەیان داواى مارکۆ ئەسینسیۆى هێرشبەرى لاوى ئیسپانى دەکەن و بە مەرجى گواستنەوەى ئەو یاریزانە هازارد دەدەنە یانەى مێرەنگى.

هازاردى تەمەن 28 ساڵان بۆندەکەى لەگەڵ یانەکەى لە ساڵى 2020 کۆتایی دێت و لەم وەرزەى لەگەڵ یانەکەى ئاستێکى بەرزى پێشکەش کردوەو تا ئێستا توانیوێتى 12 گۆڵ تۆمار بکات و 10 گۆڵیشى بۆ هاوڕێکانى دروست کردوە.

 


نیشانەکردن :

#چێڵسی #ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP