یاریزانێک هۆشیارى دەداتە ئیدارى چێڵسی

2/11/2019 4:52:00 PM 3035 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

بەرگریکارى هۆڵەندى ماریۆ میلشیۆت یاریزانى پێشووى یانەى ویگان ئەتلەتیک هۆشیارى دایە ئیدارەى چێڵسى و پێی وایە ڕۆیشتنى هازارد دەرگاى رۆیشتن بە روى زۆرینەى ئەستێرەکانى یانەى بلوز دەکاتەوە.

میلشیۆت لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى دەیلى ئێکسپرێس ووتى.. پێویستە ئیدارەى یاەى چێڵسی پارێزگارى لە مانەوەى ئەو یاریزانە بکەن و هەموو شتێک بکەن لە پێناو مانەوەى لە یانەکەدا، چونکە بە ڕۆیشتنى ئەو یاریزانە چەند یاریزانێکى دیکەى یانەکەش ریزەکانى چێڵسی جێدەهێڵێن.

ئەو یاریزانە ووتیشى ئەگەر بە وردى بینەرى یارییەکەى شەوى ڕابردووى چێڵسی بەرامبەر مانچستەر سیتى بوبێتین، دەبینین تاکە یاریزان هازارد بوو کە لە نێو یاریگادا جولەى دەکردو هەوڵى چوەنە پێشى دەدا.

لە ئێستادا دەنگۆى ئەوە لە ئارادایە کە لە هاوینى داهاتوو یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ئیدین هازاردى بەلژیکى و یاریزانى یانەى چێڵسی ئینگلیزى بەرەو ڕیزەکانى یانەکەى دەگوازێتەوە.

 


نیشانەکردن :

#پریمه‌رلیگ #چێڵسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP