یۆڤانتۆس دەست بەرداى دیبالا دەبێت

2/11/2019 3:46:00 PM 4774 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى پلان بۆ گواستنەوەى دوو ئەستێرەى هێڵى ناوەند دادەنێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەى یانەکە لە هاوینى داهاتوودا دەسیبەردارى دیبالاى ئەرژەنتینى و هێرشبەرى یانەکەى دەبێت.

ڕۆژنامە ئیتاڵیایەکە ئاشکرایکردوە کە یانەى یۆڤانتۆس لە هەوڵەکانى بەردەوامە لە پێناو زیاتر بەهێز کردنى یانەکەى و دووبارە بونیادنانەوەى یانە ئیتاڵییەکە و ئامادە کردنى بۆ وەرزى داهاتووى پاڵەوانێتییە ئەوروپیەکان.

تۆتۆ سپۆرت ئاشکرایکردوە کە ئەگەرى زۆرە لە هاوینى داهاتوودا پاوڵو دیبالا ڕیزەکانى یانە ئیتاڵییەکە بە جێبهێڵێت، هەربۆیە ئیدارەى یۆڤانتۆس لە ئێستاوە پلان دادەنێت لە پێناو گواستنەوەى دوو ئەستێرە بۆ هێڵى ناوەندى یانەکەى.

هەمان سەرچاوە ئاماژەى بەوە داوە کە ئیدارەى بیانکۆنێری لە ئێستادا چاودیرى دۆخى خامێس ڕۆدریگز دەکات کە بەهۆى دانیشتنى لەسەر کورسی یەدەگ هەوڵی جهێشتنى یانەى بایرن میونشن دەدات، لە ئەگەرى رۆیشتنى دیبالاش بە دڵنیاییەوە یۆڤانتۆس هەوڵەکانى بۆ گواستنەوەى ئیسکۆش دەست پێدەکات.


نیشانەکردن :

#ئیتاڵیا #یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP