مایک تایسۆن دەیەوێت ببێتەوە بە پاڵەوانى جیهان

2/11/2019 2:57:00 PM 2249 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

یاریزانى پێشووى مشتەکۆڵەى جیهان لە کێشى قورس مایک تایسۆن دەیەوێت بە ڕێگایەکى جیاواز ببێتەوە بە پاڵەوانى جیهان لە رێگەى کێشانى مارایگواناوە.

تایسۆن لە ڤیستیڤاڵى ساڵانەى مارایگوانا بەشدارى کردو بە کێشانى لولەیەکى گەورەى ماریگوانا نمایشى خۆى لەڤیستیڤاڵەکە پێشکەش کرد.

ئەو پاڵەوانەى پێشووى جیهان ئاشکرایکرد کە خاوەنى مەزرەعەیەکى گەورەى ڕوەکى ماریگوانایە لە کالیفۆرنیا سەر بە ویلایەتى لۆس ئەنجەلوسى ئەمریکى.

ئەو پاڵەوانى جیهان ووتیشى .. من مسوڵمانم و باوەڕدارێکى بەهێزم وە دەزانم ڕوەک چارەسەرێکى زۆر باشە بۆ تەندروستى مرۆڤەکان، هەر بۆیە من بە درێژاى ژیانم ماریگوانام کێشاوە.

لەم گرتە ڤیدۆیەدا تایسۆن بە پێوە پێچراوەیەکى گەورەى ماریگوانا دەکێشت.

 

 

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP