یۆڤانتۆس دەیەوێت محمد سەڵاح بگوازێتەوە

2/11/2019 2:12:00 PM 2828 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى لە پێناو زیاتر بەهێزکردنى ڕیزەکانى یانەکەى دەیەوێت هێرشبەرى یانەى لێڤەرپوڵى ئینگلیزى محمد سەڵاح بەرەو ریزەکانى یانەکەى بگوازێتەوە.

رۆژنامەکانى ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە کە یانەى یۆڤانتۆس لە ئێستادا چاوى خستۆتە سەر تواناکانى سەڵاحى میسڕى و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بە بۆندێکى گەورەو بە بڕیى 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیزەکانى یانەکایان بگوازنەوە.

رۆژنامەکان باس لەوەش دەکەن کە رۆناڵدۆ بەم هەنگاوەى یانەى یۆڤانتۆس دڵخۆش بوەو داواى لە یانەکەى کردوە بە زووى کار بکەن بۆ گواستنەوەى ئەو ئەستێرەیە بۆ ڕیزەکانى یانە ئیتاڵییەکە لە پێناو زیاتر بەهیزکردنى هێڵی پێشەوەى یانەى یۆڤانتۆس.

محمد سەڵاح لە یارییەکانى ئەم وەرزەدا لەگەل لێڤەرپوڵ تا ئێستا بەشدارى 33 یاریی کردوەو 19 گۆڵى بۆ یانەکەى تۆمار کردوە لەگەل دروست کردنى هەشت گۆڵ بۆ هاورێکانى، کە پێدەچێت بەهۆى ئەو ئاستە بەرزەى لەگەل یانەى ریدز پێشکەشى دەکات ئیدارەى یانە ئینگلیزییەکە بە ئاسانى دەست بەردارى نەبن و لەگەل ئەوەشدا ئەو یاریزانە بۆندەکەى لەگەڵ لێڤەرپوڵ لە هاوینى 2023دا کۆتایی دێت.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP