هاندەرانى مانچستەرسیتى بێڕێزیان بەرامبەر چێڵسی کردوە

2/11/2019 1:48:00 PM 2846 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

بەهۆى هوتافێکى هاندەرانى یانەکەیانەوە کە بەرامبەر هاندەرانى چێڵسی وتبویان ئیدارەى یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى بە فەرمى داواى لێبوردنى لە هاندەان و یانەى چێڵسی کرد.

سکاى نیوز ئاشکرایکردوە کە داوى سەرکەوتنە گەورەکەى مان سیتى بەسەر یانەى چێڵسی هاندەرانى ئەو یانەیە لە نێو یاریگا سروودى (هەنگاوێک بۆ پێشەوە)یان دەوتوە بە دەنگى بەرز و ئەمەش هاندەرانى یانەى بلوزى تەواوى نیگەران کرد وەکو سوکایەتى پێکردنێک وەریان گرت، بۆیە دەست بەجێ ئیدارەى یانەى مانچستەرسیتى دواى یارییەکە بە فەرمى داواى لێبوردنى لە هاندەرانى یانەى یانەى چێڵسی کردو وتیان بە هەڵە ئەو سرودە لێدراوەو مەبەست لە سوکایەتى کردن نەبوە بە هاندەرانى یانەى بلوز.

بردنەوە گەورەکەى مانچستەر سیتى بە شەش گۆڵى بێ بەرامبەر تەواوى هاندەرانى یانەى چێڵسی نیگەران کردوو لەگەڵ ئەوەش ئەنجامێکى گەورە بوو بۆ هاندەرانى مان سیتى بەهۆى ئەم بردنەوەیەوە گەڕانەوە ریزبەندى یەکەمى یانەکانى خولى نایابى ئینگلتەرا.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP