چارەنوسى ئۆزێڵ بەنادیارى ماوەتەوە

2/11/2019 1:22:00 PM 1368 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

هەردوو یانەى یۆڤانتۆسی و ئینتەرمیلانى ئیتاڵى لە گواستنەوەى یاریزانى ئەڵمانى و ئەستێرەى یانەى ئارسناڵى ئینگلیزى مسعود ئۆزێڵ پاشگەز بونەوەو ئامادە نین ئەو یاریزانە بەرو ریزەکانیان بگوازنەوە.

لەگەڵ ئەوەى لە گواستنەوەى زستانەدا ئۆناى ئێمرى ڕاهێنەرى یانەى ئار سناڵ مسعود ئۆزێڵى ئاگادار کردوە بەوەى پشت بە تواناکانى نابەستێت و دەتوانێت یارنەکە جێبهێڵێت، بەڵام ئەو یاریزانە بۆ ندێکى گونجاوى پێنەگەیشت بۆ ئەوەى ریزەکانى ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

ئیدارەى یانەى ئارسناڵ لە هەولى ئەوەدایە بەهەر نرخێک بێت دەست بەردارى ئۆزێڵ بێت بەهۆى ئەو مووچەى زۆرەى لە یانەکە وەریدەگرێت، کە بڕی 350 هەزار جونەى ئیستەرلینیە بۆ هەر هەفتەیەک.

یانەى ئارسناڵ هەوڵیدا بە بۆندێکى ئاڵوگۆڕ پێکردن ئۆزێڵ بداتە یانەى ئینتەرمیلان و لەبەرامبەردا پرسیچ بۆ ڕیزەکانى یانەکەى بگوازێتەوە، بەڵام ئەم بۆندە لەلایەن ئیدارەى نێراتزۆرییەوە ڕەتکراییەوە.

پێگەى کاڵچۆ مێرکاتۆ لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆس کە نیازى گواستنەوەى ئەو یاریزانە ئەڵمانیەیان هەبوو، لە ئێستادا پاشگەز بونەتەوەو نایانەوێت ئەو یاریزانە بۆ ئیتاڵیا بگوازنەوە، ئەمەش لەبەر دوو هۆکار یەکەم بەهۆى زۆرى تەمەنەیەوەو دووەمیش بەهۆى زۆرى مووچەى هەفتانەى ئەو یاریزانەوەیە،

پشت گوێ خستنى ئەو یاریزانە لەلایەن یانە گەورەکانى ئەروپاوە  کە پێدەچێت ببێتە زیان بۆ ژیانى وەرزشى ئەو یاریزانەو بە ناچارى خولەکان ئەوروپا بەرەو خولى ئەمریکا یاخو چین و ووڵاتانى عەرەبى جێبهێڵێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP