سوارێز باس لە دۆخى یانەکەى دەکات

2/11/2019 11:53:00 AM 9844 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لویس سوارێزى ئۆرۆگواى دواى بەرامبەر بونیان لەگەڵ یانەى ئەتلەتیک بلباو دەربارەى ئەنجامى یارییەکە دواو پێی وایە گرنگ مانەوەیانە لە پێشەنگى یانەکانى ئیسپانیا.

سوارێز لەبارەى ئەنجامى یارییەکە ووتى.. ئێمە هەست بە ئاسودەى دەکەین و هیچ فشارێکمان لەسەر نیە، چونکە هێشتا یانەکەمان پێشەنگى لالیگاى گرتووە.

سوارێز لەبارەى کێشەکانى یانەکەیەوە ووتى.. لە ڕاستیدا لە چەند یاریی رابردوودا گرفتێک هەیە لە نێو یاریزاناندا کە ناتوانین لە نێو یاریگادا بە شێوەیەکى باش هاوکارى یەکتر بکەین تۆپ بۆ یەکتر بگوازینەوە، ئەمەش کێشەى زۆرى بۆ دروست کردوین و ناتوانین بە شێوەیەکى باش هێرشەکانمان ئەنجام بدەین.

لەکۆتایدا ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە ستایشى تواناکانى مارک تێر شتیگنى گۆڵپارێزى یانەکەیانى کردوو پێی وایە ئەو گۆڵپارێزە لە ئێستادا یەکێکە لە باشترینەکانى جیهان و هۆکار بووە بۆ ڕزگارکردنى یانەکەى لە شکست.

 

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP