مانچستەریونایتد پشت لە پۆچیتینۆ دەکات

2/11/2019 11:26:00 AM 1064 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

رۆژنامەى زەسەنى بەریتانى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى یانەى مانچستەریونایتدى ئینلگلیزى لە ئێستا بیرۆکەى گواستنەوەى ڕاهێنەرێکى نوێ پشت گوێ دەخەن و لە هەوڵى ئەوەدان گرێبەستى سۆڵشاریەى نەرویجى لە کاتیەوە بکەنە هەمیشەى.

دواى دوورخستەنەوەى جۆزێ مۆرینیۆ ئیدارەى شەیتانە سورەکان بە کاتى و تا کۆتایی وەرز سۆڵشایەریان کردە ڕاهێنەرى یانەکان تا لە سەرەتاى وەرزى داهاتوەوە راهێنەرێکى نوێ بگوازنەوە بۆ یانەکەیان.

ئەو راهێنەرە نەرویژییە لەکاتى دەست بەکاربونى وەک راهێنەرى مان یوو 11 یاریی ئەنجامداوەو توانیوێتى 10 یاریی بباتەوەو تەنها یەک یاریش بەرامبەر بووە، لەگەڵ ئەوەشدا یانەکەى لە پلەى چوارەمى ریزبەندى یانەکانى پریمەرلیگ جێگیر کردوە.

ڕۆژنامەى زە سەن ئاشکرایکردوە بە کۆى دەنگ ئیدارەى یانەى مانچستەریونایتد ڕێکەوتن لەسەر ئەوەى کە ئەو ڕاهێنەرە بە شێوەیەکى هەمیشەى بکەنە ڕاهێنەرى یانەکەیان و گرێبەستى لەگەڵ ئەنجام بدەن، بەڵام چاوەڕێ دەکەن تا کۆتاى وەرز و پاشان بۆندەکەى دەکەنە هەمەیشەى.

هەمان سەرچاوە ئاماژەى بەوەش داوە کە ئیدارەى یانەکە پاشگەز بونەتەوە لە گرنگى دان بە پۆچیتینۆى ئەرژەنتینى و راهێنەرى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP