چێڵسی لەمێژە بەو ئەنجامە نەدۆڕاوە

2/11/2019 10:55:00 AM 6530 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

لەچوارچێوەى یارییەکانى ئەم هەفتەى خولى نایابى ئینگلتەرا یانەى مانچستەرسیتى لە نێو یاریگا و هاندەرانى خۆى روبەڕوى چێڵسی بۆوەو بە نیو دەرزەن گۆڵ یارییەکەى لێبردەوە.

دواى تەواو بونى یارییەکە گواردیۆلا بەرەو رووى سارى ڕۆیشت بۆ ئەوەى تەوقەى لەگەڵ بکات، بەڵام ئەو ڕاهێنەرە بێ گوێدانە گواردیۆلا بەرەو دەرەوەى یاریگاکە ڕۆیشت.

گواردیۆلا لە لێدوانێکیدا لەسەر ئەو ڕەفتارەى راهێنەرەکەى چێڵسی ووتى.. من نیگەران نیم لەوەى سارى کردى، چونکە زۆلا هاتە لام و پێی ووتم  سارى تۆى نەبینیوە بۆیە تەوقەى لەگەڵ نەکردوى.

لە ساڵى 1991ەوە یانەى چێڵسی لەندەنى ئەمە بۆیەکەمین جارە بە ئەنجامێکى وا گەورە دووچارى شکست بێت لە خولى پریمەرلیگى ئینگلتەرا.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP