میلان سەرکەوتنێکى دیکەى بەدەستهێنا

2/11/2019 12:28:00 AM 1261 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەى یارییەکانى هەفتەى 23ى خولى یانەکانى ئیتاڵیا یانەى میلان لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى کالیارى کرد.

 

بەهۆى فشارى بەردەوامى یانەى رۆسۆنێنێرى یاریزانى یانەى کالیارى لۆکا سیبیتیلى گۆڵێکى بە هەڵە لە خۆیان تۆمار کرد، لە خولەکى 22ى یارییەکەدا میلان لەرێگەى لۆکا باکیتا گۆڵى دووەمیان تۆمارکرد، لە خولەکى 62ى یارییەکە هێرشبەرى نوێی یانەکەى کریستۆف پیاتیک گۆڵى سێیەمى بۆ میلان تۆمار کرد.

 

سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵى بێ وەڵام لە بەرژەوەندى کوڕانى گاتۆسۆ کۆتایی هات و بەم بردنەوەیەو بە کۆکردنەوەى 39 خاڵ لە ریزبەندى چوارەمى یانەکانى ئیتاڵیا دێت.

بەڤیدۆ.. رۆناڵدۆ لەگۆڵ تۆمارکردن ناوەستێت
بەڤیدۆ.. رۆناڵدۆ لەگۆڵ تۆمارکردن ناوەستێت



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP