یۆڤانتۆس لە کاڵچۆ بێ رکابەرە
2/10/2019 10:34:00 PM 5099 جار خوێندراوەتەوە
خهندان سپۆرت
لەچوارچێوەى یارییەکانى ئەم هەفتەى خولى یانەکانى ئیتاڵیا یانەى ساسۆولۆ لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى یۆڤانتۆسی کرد.
یۆڤى کە لەم وەرزەى یانەکانى خولى ئیتاڵیا تا ئێستاش رکابەرێکى ئەوتۆى نیە لەم یارییەشدا باڵادەستى خۆى نیشانداو بە سێ گۆڵى بێ وەڵام یارییەکەى لە بەرژەوەندى خۆى کۆتایی پێهێنا، گۆڵەکانى یارییەکەش خزەیرا لە خولەکى 23 و رۆناڵدۆ لە خولەکى 70 و ئیمرى جان لە خولەکى 86دا تۆماریان کرد.
بەم بردنەوەیە یانەى بیانکۆنێرى بە کۆکردنەوەى 63 خاڵ ریزبەندى یەکەمى یانەکانى کاڵچیۆى گرتوەو رۆناڵدۆى هێرشبەرى یانەکەش بە تۆمار کردنى 18 گۆڵ پێشەنگى گۆڵکارانى خولەکەى گرتووە.