مانچستەر سیتى چێڵسی گۆڵباران کرد

2/10/2019 8:54:00 PM 1716 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەى یارییەکانى هەفتەى 26ى خولى یانەکانى ئینگلتەرا و لە یاریی لوتکەدا یانەى مانچستەرسیتى ڕوبەڕوى یانى چێڵسی بۆوە.

زۆر بە خێراى کوڕانى گواردیۆلا کۆنتڕۆڵى یارییەکەیان کردو لە 25 خولەکى سەرەتاى یارییەکەوە چوار گۆڵیان تۆمار کرد، کە ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووى چێڵسی لە پریمەرلیگ لە ماوەى 25 خولەکدا چوار گۆڵى لیبکرێت، گۆڵەکانى مان سیتى یاریزانان سێرجیۆ ئەگوێرۆ سێگۆڵ و رحیم سترلینگ دوو گۆڵ و گۆندۆکانیش گۆڵێکى تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە شەش گۆڵى بێ وەڵام لە بەرژەوەندى یانەى مانچستەر سیتى کۆتاییهات و بەم بردنەوەیەش ئەو یانەیە بە کۆکردنەوەى 65 خاڵ گەڕایەوە پێشنگى یانەکانى پریمەرلیگ.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP