بەرشەلۆنە دەیەوێت ئاڵوگۆرێک لەگەڵ ئینتەرمیلان بکات

2/10/2019 8:44:00 PM 4669 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە هەوڵى ئەوەدایە یاریزانێکى هێڵى ناوەندى یانەکەى بە بەرگریکارێکى یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى ئاڵوگۆڕپێ بکات.

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیبۆرتیڤۆى ئیسپانى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى داواى لە کاربەدەستانى یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى کردوە کە سکرینیارى بەرگریکارى یانەکەیان بە بۆندێکى ئاڵوگۆڕپێکردن بدەنە یانەکەیان و لە بەرامبەردا بەرشە ڕاکێتیچ بداتە یانە ئیتاڵییەکە، بەڵام ئیدارەى یانە ئیتاڵییەکە ئەو بیرۆکەیە ڕەتدەکاتەوەو ئامادە نیە بە هیچ شێوەیەک دەست بەردارى ئەو بەرگریگارەى بێت بۆ یانەى بەرشەلۆنە.

لەدواین لێدوانیدا راهێنەرى یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى لۆچیانۆ سپالێتى ئاشکرایکروە کە بەهیچ جۆرێک ئامادە نین دەست بەردارى سکرینیارى بەرگریکارى یانەکەیان بن بۆ هیچ یانەیەکى دیکە و ئەو یاریزانەى بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانى هێڵى بەرگرى یانەکەى ناساند.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP