تۆتنهام لە لیستەرسیتى بردەوە

2/10/2019 6:45:00 PM 433 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

لەچوارچێوەی یارییەکانى هەفتەى 26ى خولى یانەکانى ئینگلتەرا یانەى تۆتنهام لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى لیستەرسیتى کرد.

لەنیوەى یەکەمى یارییەکەدا خاوەن یاریگا بە گۆڵێکى یاریزان داڤینسۆن سانچێز پێشکەوت و نیوەى یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە نیوەى دووەمى یارییەکەدا و لە خولەکى 60دا جیمى ڤاردى لێدانێکى سزاى لەدەستدا، لە خولەکى 63دا ئیرکسن گۆڵى دووەمى بۆ یانەى تۆتنهام تۆمار کرد، لەخولەکى 76ى یارییەکەدا جیمى ڤاردى گۆڵێکى بۆ لیستەر سیتى تۆمار کردو جیاوازى گۆڵەکانى بۆ یەک گۆڵ کەمکردەوە، بەڵام لە خولەکى 91ى یارییەکەدا مین سۆن گۆڵى سێیەمى بۆ یانەکەى تۆمار کرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە ئەنجامى (3-1) گۆڵ لەبەرژەوەندى یانەى تۆتنهام کۆتاییهات و بەو بردنەوەیەش تۆتنهام بە کۆکردنەوەى 60 خاڵ لە ریزبەندى سێیەمى یانەکانى پریمەرلیگ دێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP