یوفا دەیەوێت نوێگەری لە چامپیۆنس لیگ بکات

2/7/2019 5:38:00 PM 5293 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپا لە هەوڵى ئەوەدایە یاساییەکى کۆنى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لابەرێت کە ماوەى 50 ساڵە کارى لەسەر دەکرێت و لە یارییەکانى قۆناغى چون و هاتندا سودى لێوەردەگیرا.

سکاى سپۆرت لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە لە دواین کۆبونەوەى یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپا پێشنیارى ئەوە کراوە کە ئەو یاساییە هەڵبوەشێنرێتەوە، کاتێک لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانى چامپیۆنس لەئەگەرى بەرامبەر بونى هەردوو یانە بە دوو گۆڵ ئەو یانەیە براوە دەبوو کە گۆڵى لە یاریگاى تیمى بەرامبەردا تۆمار کردوە، لە کاتێکدا هەردوو یانە لە ژمارەى تۆمار کردنى گۆڵەوە بەرامبەر بوون.

هەمان سەرچاوە ئاماژەى بەوە داوە کە بەبرواى شارەزایانى وەرزش ئەو یاسایە بۆ سەردەمێک گونجاو بوە کە هۆیەکانى گواستنەوە گەیاندن بەو شێوەییەى ئێستا بۆ یاریزان گونجاو نەبوەو تۆپی پێى مۆدێرن لە ئێستادا بەرەوپێشچونى زۆرى بەخۆییەوە بینەوەو یاریزانان بە ماوەیەکى کەم دەگەنە ووڵاتى یانەى بەرامبەر و بۆ یاریکردن ئامادە دەبن.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هەڵوەشاندنەوەى یاساکە بەردەوامەو ئەگەرى زۆرە لە وەرزى داهاتووى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و خولى ئەوروپا لیگ هەڵوەشاندنەوەى ئەم یاساییە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.


نیشانەکردن :

#چامپیۆنس لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP