کلاسیکۆ بە یەکسان بون کۆتایهات

2/7/2019 1:12:00 AM 4452 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

 

لەمیانەى یارییەکانى قۆناغى نیوەى کۆتایی جامى شاى ئیسپانیا و لە یاریی چوندا یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نۆ بە ئامادە بونى هاندەرێکى زۆر میواندارى رکابەرى مێژووى  ریاڵ مەدریدى کرد.

لەسەرەتاى یارییەکەوە ریاڵ مەدرید بە ئاستێکى باش دەرکەوت و بە ئەسیستێکى کەریم بنزیما یاریزانى یانەى شاهانە لۆکاس ڤاسکوێز گۆڵى پێشکەوتنى بۆ یانەکەى تۆمار کرد لە خولەکى (6) یارییەکەدا، کە ئەمە بۆ یەکەمین جارە ئەو یاریزانە لە کلاسیکۆدا گۆڵ تۆمار بکات و نیوەى یەکەمى یارییەکەش بە پێشکەوتنى مێرەنگى کۆتایی هات.

لە نیوەى دووەمى یارییەکەدا یاریزانانى یانەى بەرشەلۆنە بە ئاستێکى باشتر دەرکەوتن و لە خولەکى (57)دا ملکۆم گۆڵى بەرامبەرى بۆ بەرشە تۆمار کردەوە، لەگەڵ ئەوەى دواى ئەم گۆڵە مێسی بەشدارى یارییەکەى کرد، بەڵام گۆرانکارى بەسەر ئەنجامى یارییەکەدا نەهات و سەرئەنجام بە گۆڵێک بۆ هەردولا کلاسیکۆ کۆتایی هات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP