نێیمار بەرپرسانى یانەکەى توڕە دەکات

2/5/2019 4:18:00 PM 4159 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

نێیمار داسیلڤاى بەرازیلى و یاریزانى یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسی ئاهەنگى یادى لەدایک بونى کردەوەو ئەمەش تەواوى ستافى ئیدارەى یانەکەى توڕەکرد.

بەبۆنەى یادى لەدایک بونییەوە نێیمار ئاهەنگێکى گەورەى سازکردو بەمەبەستە بەشداریکردن لە ئاهەنگى یادى لە دایک بونەکەى ئەو یاریزانە زیاتر لە پێنج سەد کەسی بانگهێشت کردوو ئاهەنگێکى گەورەى ساز کرد.

ئەنجامدانى ئاهەنگێکى لەم شێوەیە لە ئێستادا بۆ ئەو یاریزانە قورسە، چونکە بەهۆى پێکانەوەى بە دوو گۆپاڵ ڕێ دەکات و ناتوانێت بە تەواوى لەسەر قاچەکانى خۆى بوەستێت، ئەمەش نیگەرانى زۆرى لاى ئیدارەى یانەکەى دروست کردوە بەوەى پێویستە ئەو یاریزانە لە ئێستادا پشوو وەربگرێت دوور بکەوێتەوە لە ئەنجامدانى ئەو جۆرە کارانە لە پێناو زوو گەڕانەوەى بۆ نێو یاریگان.

نێمار ماوەیەکە بەهۆى پێکانەوە دوور کەوتۆتەوەو ئەو یاریزانە دە هەفتە لە یاریگان دادەبڕێت و لە ئێستادا دەستى کردوە بە وەرگرتنى مەشقى چارەسەرى لە پێناو چاک بونەوەى پێکانەکەى.


نیشانەکردن :

#لیگ وه‌ن #نێیمار

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP