دادگا سزایەکى قورس بەسەر مۆرینیۆدا دەسەپێنێت

2/5/2019 3:50:00 PM 1674 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دادگاى ئیسپانیا بەهۆى پێنەدانى باج و خۆدزینەوە لە پێدان بری دیاریکراوى باج سزایەکى توندى بەسەر ڕاهێنەرى پورتوگالى جۆزێ مۆرینیۆدا سەپاند.


ڕۆژنامەکانى ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە کە دادگاى ئیسپانیا بەهۆى خۆدزینەوە لە پێدانى باج سزایەکى قورسی بەسەر جۆزێ مۆرینیۆ سەپاند و ئەو ڕاهێنەرە بە 12 مانگ زیندانیکردن سزاى بۆ دەرچوە، لەگەل پێبژاردنى بڕى دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆ، بەڵام سزاى زیندانیکردنەکەى ناچێتە بوارى جێبەجێکردنەوەو تەنها برە پارەکەى لێدەسەندرێت.

 

پیشتر مۆرینیۆ لە یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى بۆ ماوەى سێ ساڵ وەک ڕاهێنەر کارى کردوەو کەیسەکەشی بۆ کاتە دەگرێتەوە کە وەک ڕاهێنەر لەو ووڵاتەدا کارى کردوەو خۆى لە پێدانى باج بە حکومەتى ئیسپانیا دزیوەتەوە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP