دواجار فرۆکەکەى سالا دۆزراییەوە

2/4/2019 12:27:00 PM 6084 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەردەوامى گەڕان و پشکنین بە دواى سالاى ئەنجامى هەبوو دواجار شوێنى کەوتنە خوارەوەى فرۆکەکەى ئەو یاریزانە ئاشکرا بوو.

هەواڵى دۆزینەوەى فرۆکەى ئەو یاریزانە بە سکاى سپۆرت و خانەوادەى ئەو یاریزانە گەیشتوە، بەڵام تا ئێستا جەستەى ئەو یاریزانەو فرۆکەوانەکە نەدۆزراوەتەوە.

دیڤد میرنزى ئینگلیزى کە سەرپەرشتى گەڕان و پشکنین بە دواى ئاسەوارى ئەو یاریزانەدا دەکات  ووتى..  بە تەواوى شوێنى تێکشانى فرۆکەکەى ئەو یاریزانە دۆزڕاوەتەوەو خاڵى کەوتنە خوارەوەى فرۆکەکە بە تەواوى دیاریکراوە.

دیڤد ووتیشى .. هەندى پارچەى فرۆکەکەیان دۆزیوەتەوە جێگاکەش لە نزیک کەناراوەکانى بەریتانیاییە، بەڵام تا ئێستا جەستەى سالا و فرۆکەوانەکە نەدۆرزراوەتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP