یۆڤانتۆس و پارما بەرامبەربون

2/3/2019 12:36:00 AM 2668 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

 

لەمیانەى یارییەکانى هەفتەى 22ى سێریا ئەى ئیتاڵیا یانەى یۆڤانتۆس لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى پارماى کرد.

 

یۆڤى دەست پێشخەرى کرد لە تۆمار کردنى گۆڵ و لەخولەکى 36ى یارییەکەدا کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە گۆڵێک یانەکەى پێشخست و نیوەى یەکەمى یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لەنیوەى دووەمى یارییەکەدا و لەخولەکى 62 رۆگانى گۆڵى دووەمى بۆ خاوەن یاریگا تۆمار کرد، بەڵام دواى دوو خولەک لەم گۆڵە باریلا گۆڵێکى بۆ پارما تۆمار کرد، لە خولەکى 66 رۆناڵدۆ بە لێدانى سەر گۆڵى دوەمى خۆى سێیەمى یۆڤنتۆسی تۆمار کرد، بەڵام پارما بەهۆى جیرفینهۆوە گەڕایەوە یارییەکەو لە خولەکەکانى (74 و 93)دا ئەو یاریزانى کۆتدیڤوارییە دوو گۆڵى بۆ پارما تۆمار کردوو ئەنجامى یارییەکەی یەکسان کردەوە.

 

سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ هەردولا کۆتایهات و یۆڤی بە کۆکردنەوەى 60 خاڵ پلەى یەکەمى خولەکەى گرتوەو هەرچى یانەى پارمایە بە کۆکردنەوەى 29 خاڵ لە پلەى دوانزەیەمى یانەکانى ئیتاڵیا دێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP