بەرشەلۆنەو ڤالەنسیا بەرامبەر بون

2/2/2019 10:34:00 PM 3020 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەى یارییەکانى ئەم هەفتەى خولى یانەکانى ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە لەسەر یاریگاى خۆى ڕوبەڕوى یانەى ڤالەنسیا بۆوە.

 

سەرەتا یانەى میوان لە خولەکەکانى (24 و 32)ى یارییەکەدا دوو گۆڵیان لە ڕێگەى گامێرۆ و باریخۆوە تۆمار کرد، دواى ئەم دوو گۆڵە لیۆنێل مێسی لە خولەکى 39ى یارییەکەدا بە لێدانى سزا گۆڵێکى بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کرد و نیوەى یەکەمى یارییەکە لە بەرژەوەندى ڤالەنسیا کۆتایی هات بە ئەنجامى (2-1) گۆڵ.

 

لەنیوەى دووەمى یارییەکەدا یاریزانانى یانەى میوان هەوڵى زۆریاندا بۆ تۆمارکردنى گۆڵێکى دیکە، بەڵام سەرکەوتوو نەبون تا لە خولەکى 64 یارییەکەدا ئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە لیۆ مێسی بە شێوازێکى هونەرى زۆر جوان گۆڵى دووەمى خۆى بەرامبەرى یانەى بەرشەلۆنەى تۆمار کردەوە.

 

سەرئەنجام یارییەکە بەدوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتای هات و یانەى بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەى 50 خاڵ ریزبەندى یەکەمى یانەکانى ئیسپانیاى گرتوەو ڤالەنسیاش بە 30 خاڵ لە پلەى حەوتەمى لالیگا دێت.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP