هاندەرانى ئینتەرمیلان مۆرینیۆ ڕەتدەکەنەوە

2/2/2019 4:55:00 PM 1425 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هاندەرانى یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى بەهەموو شێوەیەک گەڕانەوەى ڕاهێنەرى پورتوگالى جۆزێ مۆرینیۆ بۆ یانەکەیان ڕەتدەکەنەوەو نایەنەوێت جارێکى دیکە ئەو ڕاهێنەرە ئەرکى مەشق و ڕاهێنانى یانەکەیان وەربگرێتەوە.

ڕۆژنامەى لاگازیتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى ئاشکرایکردووە کە هاندەرانى یانەى نێراتزۆرى گەڕانەوەى ئەو ڕاهێنەرە پورتوگالیە ڕەتدەکەنەوەو داوا دەکەن دیگۆ سیمیۆنى یاخود ئەنتۆنیۆ کۆنتى ببێتە ڕاهێنەرى یانەکەیان و لە وەرزى داهاتوودا یەکێک لەو دوو راهێنەرە سەرپەرشتى یانەکەیان بکات.

ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات بە پێی ئەو ڕاپرسییەى لە نێوان هاندەرانى یانەى ئینتەر میلان ئەنجام دراوە بە رێژەى (45%) هاندەران داوا دەکەن دیگۆ سیمیۆنى ببێتە ڕاهێنەرى یانەکەیان و بە رێژەى (29.4%) هاندەران داوا دەکەن ئەنتۆنیۆ کۆنتى ئیتاڵی ببێتە ڕاهێنەرى یانەکەیان.

پێشتر جۆزێ مۆرینیۆ لە هاوینى 2008 پەیوەندى بە یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵییەوە کردوو لەگەڵ ئەو یانەیەدا جامى سوپەرى ئیتاڵیا و خولى ئیتاڵى و هەروەها سێ نازناوى لە 2009 بۆ 2010 بەدەستهێنا لەگەڵ ئینتەرمیلان.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP