مۆرینیۆ لێدوانێکى جیاواز دەدات

1/22/2019 5:02:00 PM 2633 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆى ڕاهێنەرى دوورخراوەى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى پێ وایە لە مێژە یانەى یۆڤانتۆس نازناوى ئەم وەرزەى خولى یانەکانى ئیتاڵیاى بەدەستهێناوە .


لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى لاگازیتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى مۆرینیۆ ووتى..پاڵەوانى ئەم وەرزەى خولى یانەکانى ئیتاڵیا بێگومان یۆڤانتۆسە، ئەو یانەیە لە مانگى نۆڤەمبەرەوە نازناوەکەى بۆ خۆى یەکلایکردۆتەوەو نازناوەکەى بەدەستهێناوە.


سپێشەڵ وەن لە درێژەى قسەکانیدا ووتى.. لە ڕاستیدا یانەکانى ڕۆما و ناپۆلى و ئینتەرمیلان تواناى کێبرکێ کردنى ئەو یانەیان نیەو بیانکۆنێرى بە چەند هەنگاوێک سەرجەم یانەکانى خولەکەى بەجێهێشتووە.


لەکۆتاییدا ئەو ڕاهێنەرە ووتى.. گومان لەوەدا نیە کە یۆڤانتۆس دەبێتە پاڵەوانى ئیتاڵیا، بەڵام بە دڵنیایەوە زۆر خۆشحاڵ دەبم کە ببینم یانەکەى پێشووم بتوانێت پلەى دووەمى خولەکە بەدەست بهێنێت.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP