جۆزێ مۆرینیۆ نیازى گەڕانەوەى نیە

1/20/2019 5:46:00 PM 2115 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاهێنەرى دوورخراوەى یانەى مانچستەر یونایتد لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات و باس لەوە دەکات کە سێ گرێبەستى جیاوازى پێگەیشتوە بەڵام ڕەتیکردۆتەوەو لە ئێستادا نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ کارکردن.


مۆرینیۆ کە لە ستۆدیۆکانى بین سپۆرت بۆ دوو یاریی وەک شیکەرەوە ئامادە بوو شەوى ڕابردوو چەند نهێنیەکى ئاشکرا کردوو ووتى.. بەداخەوە ئیدارەى یانەى مانچستەر یونایتد بە شێوەیەکى باش پشتگیریان نەکردم و ئەوەى مان سیتى و لێڤەرپوڵ بۆ گواردیۆلا و یۆرگن کلۆپ ئەنجامیاندا، من ئەوەم لە ئیدارەى مان یۆ نەبینى.


مۆرینیۆ لە بارەى داهاتویەوە ووتى .. لەگەڵ ئەوەى سێ گرێبەستم پێگەیشتووە بۆ کارکردن، بەڵام تا ئێستا بڕیارى گەڕانەوەم نەداوە و نامەوێت بە زووى ئەو بڕیارە بدەم، من بۆ ئەنجامدانى هەر کارێکم زۆر بیر دەکەمەوەو بە پلانى تایبتەوە کارەکەم ئەنجام دەدەم، بۆیە لە ئێستادا دەمەوێت پشووەیەک وەربگرم و پاشان بە پلانى نوێ وە بگەڕێمەوەو ئەرکێکى نوێ وەربگرم.



مۆرینیۆ لە درێژەى لێدوانەکەیدا ووتى.. ئەگەر ووردبینەوە لە یەکەم وەرزى گواردیۆلا دەبینن ئەو ڕاهێنەرە هیچى نەکردوو بگرە ئەنجامەکانى زۆر خراپیش بوو، بەڵام ئیدارەى یانەکە پارەیەکى زۆریان خستە بەردەستى لە پێناو یاریزانى نوێ، کە ئەمەش پشتگیریەک بوو کە من هەرگیز لە یانەکەى خۆمم نەبینى، بەهەمان شێوەى گواردیۆلا ئیدارەى یانەى لێڤەرپوڵ پشتگیرییەکى زۆریان بە یۆرگن کلۆپ بەخشى لەگەڵ ئەوەى لە سەرەتاوە ئەنجامەکانى باش نەبوو، بەڵام لە یانەکە هێشتیانەوەو پشتگیریان کرد بە هێنانى یاریزانى نوێ بۆ یانەکەى.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP