پۆگبا ئۆتۆمبێلێکى گران بەهاى کڕی

1/17/2019 8:33:00 PM 27314 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەى مانچستەر یونایتد خۆى بۆ یارییەکەى بەرامبەر برایتۆن ئامادە دەکات و وێنەگرەکانى ڕۆژنامەى زە سەنى بەریتانى وێنەى پۆگبا لەگەڵ ئۆتۆمبێلە نوێکەیدا بڵاودەکەنەوە.


ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە ئۆتۆمبێلەکە لەجۆرى فیراری (Superfast 812 ) نرخەکەشى 250 هەزار جونەى ئیستەرلینیە.


لەئێستادا پۆڵ پۆگبا بە باشترین کاتەکانى یاریکردنیدا تێدەپەڕێت و لەو کاتەى مۆرینیۆ لە یانەکە دوورخراوەتەوە ئەو یاریزانە بە ئاستێکى بەرز دەردەکەوێت و بۆتە هۆکارێکى باش بۆ سەرکەوتنەکانى یانەکەى.

دواهەمین بردنەوەى مانچستەر یونایتد بەرامبەر تۆتنهام بوو کە بە گۆڵێکى ڕاشفۆرد سەرکەوتنیان بەدەستهێناو گۆڵەکەش بە ئەسیستى پۆگبا تۆما کرا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP