شێف نوسرەت لەبەر نێیمار چۆتە قەتەر

1/17/2019 3:49:00 PM 7701 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

شێف نوسرەتى چێشلێنەرى بەتوانا کە شارەزاییەکى زۆری هەیە لە ئامادە کردنى گۆشت بە جۆرەها شێواز لە پەرەى فەرمى خۆى لە ئینستاگرام ڤیدۆیەکى بڵاو کردۆتەوە کە سەردانى کەمپی مەشق و ڕاهێنانەکانى یانەى پاریس سانجێرمانى کردوەو خواردنیان بۆ ئامادە دەکات.


شێخ نوسرەت لە گرتەکەدا لەگەڵ نێیمار دەردەکەوێت کە گۆشتێکى تایبەتى ئامادە کردوەو پاشان بە شێوازى نوسرەت نێیمار خوێ دەکات بە گۆشتەکەو پاشان نوسرەت بەدەستى خۆى گۆشت دەکات بە دەمى نێیمارەوە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP