ئیسکۆ سەلماندى کەناکۆکى هەیە لەگەڵ سۆلارى

1/17/2019 3:21:00 PM 5911 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەى سپۆرتى ئیسپانى ڤیدۆیەکى بڵاو کردۆتەوە کە تایبەتە بەو کاتەى ئیسکۆ ئاڵوگۆڕى پێدەکرێت کە بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ سۆلارى دەکات، کە دەرخەرى ئەوەیە ئەو یاریزانە ململانێى توندى لەگەڵ ئەو راھێنەرەدا هەیە.


ئیسکۆ لە یاریی یانەکەى بەرامبەر لیگانێس بە شێوەی سەرەکى بەشدارى دەکات و ئەمە یەکەمین یارییەتى لە ساڵى نوێدا لە پێکهاتەى سەرەکیدا بەشدارە، کە یارییەکەشیان بە گۆڵێکى بێ وەڵام بە لیگانێس دۆڕاند.


ماوەیە دەنگۆى ناکۆکى لە نێوان ئەو یاریزانەو ڕاهێنەرەکەیدا لە ئیسپانیا قسەو باسى زۆرى لەبارەوە دەکرێت هەر بۆیە لە کاتى دانیشتنیدا چاوى کامێرەکان چوە سەر سۆلارى و ئەو ڕاهێنەرش بە هیچ شێوەیەک ناچێتە پێشەوە لە ئیسکۆ و ئامادەى تیایدا نیە سوپاسى ماندبونى ئەو یاریزانە بکات و ئیسکۆش ڕاستەوخۆ بەرەو شوێنى دانیشتنى دەڕوات.


ڕۆژنامە کەتەلۆنیەکەش ئەو گرتیەى داناوەو ئاشکرایکردووە کە ئەمە سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە کە ئیسکۆ لەگەڵ سۆلارى کێشەیان هەیەو نێوانیان خۆش نیەو ئەگەرى زۆرە ئیسکۆ ڕیزەکانى یانەى ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP